وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب نەیوتووە مووچە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەو هەواڵەی بەناوی وەزیری داراییەوە لەباری دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجەو هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر پێشهات و گۆڕانکاریەک هەبێت سەبارەت بەدابەشکردنی مووچە لە پەیجی ڕەسمی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لەپەیجی ڕەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاو نەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییەو بەهەند وەرناگیرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە وەزیری دارایی وتوویەتی لە ڕۆژانی داهاتوودا مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا