سوریا: پێویستە ئەمریکا بەخێرایی و بەبێ هیچ مەرجێک سەربازانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی سوریا جەختی لەوە کردەوە، هیچ گفتوگۆیەک و پەیوەندییەک لەگەڵ ئەمریکا ڕوونادات ئەگەر لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی خاکی سوریا نەبێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە ئەمریکا بەخێرایی و بەبێ هیچ مەرجێک هێزە سەربازییەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سوریان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە ئەمریکا کۆتایی بە دزین و بەقاچاخبردنی نەوت و گەنمی سوری بهێنێت و واز لە پاراستنی گروپە جوداخوازەکان بهێنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو چەند لێدوانێکی دوور لە ڕاستی بڵاوکردووەتەوە گوایە حکومەتی سوریا هاووڵاتیانی ئەمریکی ڕفاندووە، بەڵام ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە ڕفاندنی هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات و پابەندین بە بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا