شارەوانی: گۆڕستانەكانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، “گۆڕستانەكانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە و ، قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردوە لەناو شاردا”.

ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەكات، كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە”.

وتیشی، “بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەكەمان، كە پێویستە بۆ لەمەودوا كەسی ”خوالێخۆش” بویان لەگۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گۆڕستانەكانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە و قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردوە لەناو شاردا، ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار بگرینە بەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا