پۆڵه‌تیك پرێس
دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ركرده‌كانی میانمار، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كوده‌تاچیه‌كانی میانمار ده‌كات.
ئه‌مریكا له ساڵانی ڕابردوودا سزای میانماری له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی ئه‌و وڵاته لابرد.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی میانمار پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كانمان هه‌یه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، هه‌رشتێك پێویست بكات ده‌یكه‌ین بۆ فشارخستنه سه‌ر پاڵپشتی سوپا بۆ به‌ده‌ست هێنانی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا”.
بایدن وتیشی: “پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك ده‌نگ بن له پاڵپشتیكردنی میانمار و گێرانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ ئه‌و وڵاته.
بایدن به‌پێویستیزانی له‌م كاته سه‌خته‌دا ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆ هیچ تێبینی و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته نه‌كات.