پەرلەمانتارێك حكومەت بەهۆكاری گرانی‌ زیاتری‌ بازاڕو كەمبونەوەی‌ هەلی‌ كار دەزانێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات رێكارە “هەڵەكان”ی حكومەت لە بواری كۆكردنەوەی باج بوونەتە هۆی گرانی زیاتر بازاڕو كەمبوونەوەی هەلی كار.

عومەر گوڵپی ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاندووە، بەپێی‌ ژمارەو داتاكانی‌ حكومەت خۆی‌، تێكڕای‌ داهاتی‌ باج بۆ هەر مانگێك لە ساڵی‌ (٢٠١٩) بریتی‌ بووە لە (٥١) ملیار دیناری‌ مانگانە، بۆ ساڵی‌ (٢٠٢٠) بریتی‌ بووە لە (٤٥) ملیار دینار، هەروەها تێكڕای‌ داهاتی‌ باج بۆ هەر مانگێك لە ساڵی‌ (٢٠٢١) كەمبووەتەوە بۆ (٤٠) ملیار دینار.

باس لەوەشدەكات، حكومەت بانگەشەی‌ ئەوە دەكات باجیان ڕێكخستووەتەوەو داهاتیان زیادكردووە، بەڵام ساڵ بە ساڵ داهاتی‌ باج كەمیكردووە.

دەشڵێت، “لە كوردستان، ئەوەی‌ خاوەنی‌ پیشەیەكی‌ بچوكە باجی‌ لێ وەردەگیرێت، بەڵام نزیكەی‌ (٨٠٠) كۆمپانیای‌ بواری‌ نەوت باج نادەن، یاخود چالاكی‌ ئابوری‌ گەورە هەیە باج نادات، بەجۆرێك پیشەیەك بە سەرمایەی‌ (دوو ملیۆن دینار) باجی لێ دەسەنرێت، بەڵام دوو ملیار دۆلار بەخشراوە لە دانی باج”.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەدەكات، هەڵەی‌ گەورەی‌ حكومەت ئەوەیە كە بە پێچەوانەی‌ دەستور، بەبێ یاسا دەستكاری‌ باجی كرد، لە كاتێكدا نابێت بەبێ بوونی‌ یاسا نە كەس لە باج ببەخشرێت نە كەس باجی‌ زیاتری‌ بخرێتە سەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا