پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت، ئەو كەسەی كە لە گوندی نەزراوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش ژنەكەی خۆی كوشتبوو، دەستگیركرا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: دوای 24 كاتژمێر لە رووداوەكە، ئەو تۆمەتبارە شوێنەكەی خۆی بۆ پۆلیسی بەردەڕەش و رۆڤیا ئاشكرا كرد و دەستگیركرا.
وتیشی: دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
باسی لەوە كرد، بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەكە، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە ژنەكەی خۆی كوشتووە.
رۆژی 23_5_20200 لە گوندی نەزراوە لە سنوری قەزای بەردەڕەش پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت ، ئەو ژنەی كە كوژراوە ناوی ئیمان عەزیزە و تەمەنی 25 ساڵە، خاوەن پێنج منداڵە.