ترەمپ جارێكی دیكە چین تۆمەتبار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی حكومەتی چینی تۆمەتبار كرد بەوەی كەمتەرخەم بووە لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكی تۆماركراودا لە خولی نوێی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش باسی چەند تەوەرێكی كردو رایگەیاند، حكومەتی چین و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەرپرسیارن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا.

ترەمپ داوای لە وڵاتانی جیهانیش كرد لێپرسینەوە لە وڵاتی چین بكەن.

هاوكات باسی لە پرسی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سزاكانی سەر ئێران كرد.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لێدوانەكانی ترەمپ بەرامبەر وڵاتی چین لەپرسی كۆرۆنادا بەردەوامە، هاوكات ترەمپ رێكخراوی تەندروستی جیهانیش بە پاشكۆ و داگیركراو لەلایەن چینەوە دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا