گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، ئاسمانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانی یەکاندا کرایەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەھۆی ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین و کەمبوونەوەی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانە بەڕووی گەشتە ئاسمانی یەکاندا کراوەتەوە و پێی خشتەکانی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی بەردەوامن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهۆی چڕی ئاستی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا