پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی بڕیاردان لەسەر دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست بۆ ڕۆژی 30ی ئەم مانگە.
ڕۆژی 10ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کار بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی بەجیا خەریکی خۆپیشاندانن، لەلایەک لایەنگرانی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکەن بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت.