ڕیەڵ می پادێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می پادە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و نرخێکی گونجاوی هەیە ڕکابەری پادەکانی سامسۆنگ و هواوی پێدەکات.

ڕیەڵ می پاد مینی لە پلاستیک و ئەلەمنیۆم و شوشە دروستکراوە، دووریەکەی(211..8/124.5/7.7) ملیمە، کێشەکەی 327 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 8.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1340/800 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 179 مۆمە.

چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی616 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم پی وەنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا