پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆ ئێدچ ئێکس دەخاتەڕوو.
مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئێدچ ئێکس کێشەکەی 190 گرامە، دووریەکەی(8/76/163) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدریۆ650ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+8+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی256 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش، خۆڵەمێشی و ڕەنگی دیکەش بەردەستە.