تەکنۆ لاپتۆپێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تەکنۆ لاپتۆپێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەتوو دروستدەکات، کە ڕکابەرێکی بەهێزی لاپتۆپەکانی ئەیسۆس و ئەپڵ دەبێت.

مێگا بوک تی وەن پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 1.48 کیلۆگرام دەبێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 15.6 ئینج و دیقەی1920/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 350 مۆمە.

چارەسەرکەرەکانی ئەنتڵ کۆری تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، دوو دەرچەی یو ئێس بی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، ئامێرەکە تەکنیکی وای فای و بلوتوز فایفی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا