نێت فلیکس هاوبەشی کردنی وشەی نهێنی سنوردار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو کەسانەی هاوبەشی ئەژماری نێت فلیکسیان لەگەڵ هاوڕێکانیان کردووە.

هەندێک لەبەکار هێنان داوای لێکۆڵینەوەیان کرد سەبارەت بەو کەسانەی، لەگەڵ خاوەنی ئەژماری نێت فلیکس دەژین، پەیامەکەشیان ئەوەیە ئەگەر لەگەڵ خاوەنی ئەم ئەژمارە ناژیت پێویستە ئەژماری خۆت دروست بکەیت بۆ بەردەوام بوون لە سەیر کردنی نێت فلیکس، پاشان پێویستە بەکارهێنەران دوای بەکارهێنان کۆدێک بنێرن بۆ خاوەنی ئەژمارەکە.

ئەم ئەزموونە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی زیاتری بەکارهێنەران

وتەبێژی نێت فلیکس ڕایگەیاند، ساڵانە کێشەیەکی زۆرمان توش دەبێت لە لایەن کڕیارانەوە بە هۆی ئەم هاوبەشی پێکردنە، ئەم پلانەشمان بۆ زیادکردنی ئاسایش و پاراستنی بەکارهێنەرانی نێت فلیکسە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، نێت فلیکس بەردەوام چاودێری ئەو ئەژمارانە دەکات کە وشەی نهێنیان هاوبەشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا