مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ بەرهەم دەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

مۆبایلی تێکنۆ کامۆن17 پڕۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین مۆبایلەکان لەڕووی تایبەتمەندی و نرخە ڕکابەریەکەیەوە.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و ئاو بگرێت، دووریەکانی(168.9/77/9) ملیمە، کێشەکەی 201 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێل سی دیە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیاتەک هێلیۆ جی95 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی4ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 48 مێگاپیکسڵە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، ئامێرەکە لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا و بازاڕەکانی دیکە بە نرخی 280 یۆرۆ دەخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا