تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

ئۆپۆ فایند ئێکس6 کێشەکەی 207 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین توو و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+32) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا