هواوی کاتژمێرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی ئاشکرای دەکات، کاتژمێرێکی زیرەک بە ناوی Watch G2 Peoدروست دەکەن.

کاتژمێرەکە بە دیزاینێکی نوێ دروست دەکرێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە، کە یارمەتیت دەدات زانیاری لەسەر تەندروستیت بزانیت، هەروەها ئەو کەسانەی یاری لەش جوانی دەکەن چاودێری چالاکیەکانیان دەکات.

کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکە، یاقوت لە دروست کردنی بەکارهاتووە، هەروەها جۆری شاشەکەی ئەمۆلیدا بە پێوانەی ١.٣٩ ئینج، هەروەها ڕووکاری دەرەوەی بە شێوەیەک دروست کراوە کە دژیی شکان و ڕوشاندنە، هەروەها چوارچێوەکەی لە ماددەی تیتانیۆم دروست کراوە.

کاتژمێرە چاودێری لێدانەکانی دڵ دەکات، لە کاتی وەرزش کردن دا، جا کاتی مەلە کردن بێت یان ڕا کردن یان یان هەر وەرزشێکی تر.

کاتژمێرەکە بە شەحنی لاسلکی بە ئاسانی شەحن دەکرێتەوە، لە رێگەی بلوتوزەوە دەتوانیت پەیوەندیەکان کۆنترۆڵ بکەیت، هەروەها میوزیک و وێنەکان دەتوانی بە ئاسانی بدۆزیتەوە.

Huawei Watch GT 2 Pro review - GSMArena.com news

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا