زووم پلاتفۆرمێکی نوێ ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، زووم تایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات لە پلاتفۆرمە نوێیەکەیدا.

بەم دواییانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، سودیان لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی زووم بینی بۆ رێکخستنی کۆنفرانس و جێبەخێکردنی ئەرکەکانیان بە ئۆنلاین، بە هۆی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، پلاتفۆڕمەکە بە خۆڕایی نابێت، بۆ کۆمپانیاو دامەزراوەکان، بەڵکو نرخ لەسەر کۆنفڕانس و کۆبوونەوەکان دادەنرێت بەپێی گەورەیی و بچوکیان کە لە ١٥٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات هەتاوەکو ٦٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

زووم لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین تایبەتمەندی تاقیکردۆتەوە، ئامانجی ئەوەیە کە بازرگانیەکی بچوک ئەنجام بدات تایبەتمەندیەکانیشی بەسودو گرنگ بوون بۆ بەکارهێنەرانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا