وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی نوێ بەرهەم دەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی وەن پڵەس نۆرد ئێن500 کێشەکەی 175 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.53 ئیج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6893 دایمێسیتی1200 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سئ ناینی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە لەبەشی پشتەوە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی سپی، ڕەش، شین، خۆڵەمێشی و ڕەنگی دیکەش بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا