پۆڵەتیک پرێس
گۆگڵ کۆمەڵێک ئامێری نوێی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە وەک، مۆبایل، بیستۆک و کۆمپیوتەرەکان.
بەپیی زانیارییەکان گۆگڵ بەیارمەتی لەگەڵ ڕوداوی گۆگڵ ئای ئۆ ٢٠٢١ ی تەکنیکی کە بڕیارە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەربچێت، وێنەی نوێترین ئامێرەکانی دەخاتەڕوو.
یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ئامێرەکان بیستۆکی پێکسڵ باد ئەیە، نرخێکی کەمی دەبێت بەراورد بە بیستۆکەکانی ئێستای گۆگڵ، کە نرخەکەی لە ١٠٠ دۆلار کەمتر دەبێت، بیستۆکەکان لە پارێزەرێکی پلاستیکی سپی بچووکدایە، شێوەیەکی هێلکەی هەیە و لەبەشی پێشەوەی گڵۆپێکی بارگاویکردنی بچووکی هەیە.
هەروەها گۆگڵ مۆبایلێکی نوێ بەناوی پێکسڵ فایف ئەی دروست دەکات کە نرخەکەی لە مۆبایلەکانی پێکسڵی ئێستا کەمتر دەبێت.