ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی ڤیڤۆ ئێکس60 تی پرۆ پڵەس بە تایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلەکە قەبارەی شاشەکەی 6.56 ئینجە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن 888ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+48+12+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە، بڕیارە نرخی مۆبایلەکە 700 دۆلار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا