ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندییەکی زۆر دروست دەکات تا یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان، کە کار لەگەڵ تۆڕی فایف جی دەکات.

مۆبایلی ئۆپۆ ڕینۆ ٦ پرۆ فایف جی پێکهاتەکەی لە کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان دەگرێت، دووریەکانی (١٦٠.٨/٧٢.٥/٨) ملیمە، کێشەکەی ١٨٨ گرامە، شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٥٥ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٥٠٠ مۆمە.

صورة

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٧٠ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦٥٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت یان ١٢ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی (٢+١٣+٥٠) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ٣٢ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، ڕیشاڵی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا