بیستۆکە نوێیەکانی گالاکسی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، زنجیرەیەک بیستۆکی گالاکسی بادس بەرهەم دەهێنێت، بە شێوەی بێ تەل.

بەپێی بڵاو کراوەکان، بیستۆکەکان ڕەنگەکانیان زۆر ڕاقیەو بە دیزاینێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دروست کراون، ڕەنگی بیستۆکەکان پێکدێت لە سەوز و ڕەش و سپی.

قوتو یاخود کەیسی بیستۆکەکان بۆ بارگاوی کردنەوەو پاراستنیان بەکاردێت، بە ڕەنگی سپی سادە دروست کراون، بەبێ گوێدانە ڕەنگی بیستۆکەکان لە ناوەو.

بیستۆکەکان تایبەتمەندیەکی وا گرنگیان نیە، تەنها دەنگی ژاوەژاو لە دەرەوە کەم دەکەنەوە، بەڵام بە تەواوی لە ناوی نابەن.

تا ئێستا سامسۆنگ وردەکاری زیاتری نەخستۆتە ڕوو، بەم نزیکانە زانیاریتر ئاشکرا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا