پۆڵەتیک پرێس
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستا گرام ئاشکرایکرد، تایبەتمەندیەکی نوێ بە ناوی Reels Remixزیاد دەکات، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڤیدیۆ بکەیت لەسەر دەنگی ڤیدیۆیتر لەگەڵ بەرنامەی duet، بەمەش کێبڕکێی بەرنامەی تیک تۆکی چاینی دەکات.
بەپێی بڵاو کراوەکان ئەم تایبەتمەندیە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات، کە ڤیدیۆیەکی نوێ دروست بکەن تایبەت بە خۆیان نەک هەر لەسەر دەنگی کەسێکیتر.
ئینستاگرام لە ڤیدیۆیەکدا چۆنیەتی بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکە ڕوون دەکاتەوە، تاوەکو بەکارهێنەرانی شارەزابن و توشی هەندێک هەڵە نەبن، هەروەها دەتوانیت ڤیدیۆکان لە لای خۆت تۆمار بکەیت.
زیاد کردنی ئەم تایبەتمەندیانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، ئامانجی کێبڕکێکردنی تەکنەلۆجیایە لە نێوانیاندا، تاوەکو زیاتر ناوبانگ دەربکەن و بەرەو پێش بچن و داهاتیان زیاتر بێت.