زێد تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێد تی ئی ئاشکرای دەکات، مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بە ناوی زێد تی ئی بلەید ڤی ٣٠ نوێ، پێشبینی دەکرێت خواستەکی زۆری لەسەر بێت بەهۆی نرخەکەیەوە.

تایبەتمەندیەکانی زێد تی ئی

مۆبایلە نوێیەکەی زێد تی ئی شاشەکەی لە جۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دی، بە پێوانەی 6.67 ئینجە، بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ، کێشی ١٩٣ گرامە.

مۆبایلە نوێیەکە، شوێنی سیم کاردی هەیە، دەرچەی ٣ ملیم و نیوی هەیە بۆ بیستۆک، هەروەها دەرچەی تایپ سی هەیە، لەگەڵ لەمسی دەست.

نرخی مۆبایلەکە نزیکەی ٢٠٠ یۆرۆ دەبێت، کامێرایەکەی چواری هەیە لە ڕووکاری دەرەوە بە دیقەی ٦٤+٨+٥+٢مێگاپێکسڵ، کامرای سێڵگیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری مالی جی ٥٢ ئێم پی تێدایە، ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، لە ڕێگەی مایکرۆئێس دی ئێکس سیەوە فراوان دەکرێت.

خێرایی باتری مۆبایلەکە ٥هەزار میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا