سامسۆنگ مۆبایلێکی نوشتاوەی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییە پێشکەوتوەکانی مۆبایلە نوشتاوە نوێیەکەی دەبلیو22 فایف جی دەخاتەڕوو.

مۆبایلی دەبلیو22 فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 288 گرامە، قەبارەی شاشە بنەڕەتیەکەی کە توانای نوشتانەوەی هەیە 7.6 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی 2208/1768 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، شاشەی دەرەوەشی قەبارەکەی 6.2 ئینجە بەدیقەی2268/832 پێکسڵ.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەشی دوو هاوێنەی بەدیقەی(4+10) مێگاپێکسڵ هەیە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، پێنوسی زیرەکی لەگەڵدایە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا