زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلە دوو شاشەکەی مایکرۆسۆفت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان چاککردنی ئامێرەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکیان ئاشکرا کردووە، لە مۆبایلە نوێیە دوو شاشەکەیدا.

ڕوونیشیان کردۆتەوە، مایکرۆسۆفت هەوڵی داوە بەکارهێنەرانی ڕازی بکات، دوای ئەوەی ڕەخنەی توندیان لێگرت سەبارەت بە ڤێرژنی پێشووی، هەربۆیە بڕیاری داوە گۆڕانکاری گەورە لە مۆبایلە نوێیەکەیدا بکات.

ڕاپۆرتەکان زانیارییەکانیان لە سەرچاوەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە گواستۆتەوە، سەبارەت بە مۆبایلی سێرڤس دیو ٢، سەبارەت بە کامێراکانی لە ڕووکاری دەرەوە، سێ کامێرای هەیە، کە یەکێکیان بۆ ڤیدیۆ گرتنی پێوانەیی و یەکێکیش بۆ ڤیدیۆگرتنی نزیک و یەکێژ بۆ گۆشەکان زپر بە فراوانی.

پەنجەمۆری دەستی گۆڕیوە بە پەنجەمۆری وزە، بۆ ئەوەی ڕووبەری زیاتر لە ئامێرەکە بهێڵێتەوە.

مۆبایلی سێرڤس دیو ٢، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ی تێدایە، کە لە کۆمپانیای کوالکۆمەوە بەرهەم هێنراوە، بە پاڵپشتی تەکنیکی سیستمی ٥ جی بۆ پەیوەندیکردن.

پێشبینیش دەکرێت، مایکرۆسۆفت لە مانگی ئەیلول هەتا تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بخاتە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا نرخەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام ڕەنگە نرخەکەی کەم بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا