بەم ڕێگا ئاسانە پەیوەندیەکان تۆمار بکە

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بەوەیە کاتێک پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان بێت تۆماری بکەن، وەک پەیوەندیە بازرگانیەکان یاخود پەیوەندی کردن لەگەڵ خێزانەکانمان بە زۆر هۆکاری جیاواز

ڕەنگە هەندێک کەس تاوەکو کاروبارەکانی لەبیر نەچێتەوە بیەوێت پەیوەندیەکە تۆمار بکات یاخود وەک بەڵگەیەک لە کارەکەیدا بەکاری بهێنێت.

بەهۆی جیاوازی مۆبایلەکانەوە ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت بتوانیت، پەیوەندیەکان تۆمار بکەیت، باشترین رێگا بۆ تۆمار کردنی پەیوەندیەکان ئەمەیە.

بەرنامەی تۆمار کردن

هەندێک کات بەرنامەیەک هەیە دەتوانیت دەنگی پێ تۆمار بکەیت، بەکاری بهێنیت بۆ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان، call recorder، یەکێکە لە کار بەرنامە زیرەک و ئاسانەکان کە زۆر بە ئاسانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان لەسەر سیستمی ئەندرۆید تۆمار دەکات.

لە ئێستاشدا دەتوانی automatic call recorderباشترین ڕێگایە بۆ تۆمار کردنی تەواوی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت بۆ تۆمار دەکات بە سێ شێوازی جیاواز، دەتوانیت تەنها ئەو کەسانەی خۆت دەتەوێ، یان ئەو ژمارانەی کە لات نیە، یان ئەو ژمارانەی کە لە لاتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا