ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی بە تایبەتمەندی زۆر بەرهەمبهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی تایبەتمەندی و نرخە ڕکابەریەکەیەوە سەرکەوتنێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت6 ئێکس کێشەکەی 405 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 401 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 180 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا