ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ ئێکس70 پڕۆ پڵەس دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس70 پڕۆ پڵەس کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2376/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+16+32+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی نزیکەی 775 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا