بەرنامەیەکی بەناوبانگی گۆگڵ مەترسیدارە

پۆڵەتیک پرێس

خاوەنی مۆبایلە زیرەکەکان ڕۆژانە چەندین بەرنامە بەکاردەهێنن، بەپێی ڕاپۆرتە تەکنیکییەکان، گۆگڵ پلەی بەرنامەی بەناوبانگی بارکۆد سکانەری خستەبەردەست بەکارهێنەران، بەڵام لە ئێستادا بەرنامەیەکی مەترسیدارە و هێرش دەکاتە سەر ئامێری بەکارهێنەران.

لێکۆڵەرەوان دەڵێن: بەرنامەکە دوای نوێکردنەوەی لە مانگی دوانزەی ٢٠٢٠ بۆتە مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی، باسیان لەوەش کرد فرۆشیاری ئاسایش هێمایان خستۆتە سەر بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران، هەروەها گۆگڵیش لە گەنجینەی گۆگڵ پلەی سڕییەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ملیۆنان ئامێر گاریگەرە و پۆستی نەخوازراو پیشان دەدات بەهۆی بەرنامەکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا