پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، پلانەکانی بۆ وەرزی بەهار ئاشکرا کرد و بڕیارە بەرهەمەکانی بەم زووانە بخاتە بازاڕەوە.
بەپێی بڵاو کراوەکانی کۆمپانیاکە، یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی ئایپاد پرۆ دەبێت، کە بەتەکنیکێکی زۆر پێشکەوتوو دروست کراوە کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت و بە بەهێزترین ئامێر ناودەبرێت و سیستمی 5Gبۆ دانراوە، لە ٪٥٠ جیاوازی هەیە لەگەڵ نەوەکانی پێش خۆی، ئایپادەکە لە بەهاری ئەمساڵ لە کۆتایی ئەم مانگە بە نرخی ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەبێت.
هەر بە بۆنەی وەرزی بەهارەوە، دوو جۆری نوێی ئایفۆن ١٢ و ئایفۆن ١٢ مینی دەخاتە بازاڕەوە کە بە ڕەنگی مۆر دروست کراون.
چەند ئامێرێکیتری جۆراوجۆر ئاشکرا دەکات.
ئەپڵ ئامێری نوێی ئێرتاگی ئاشکرا کرد، کە جیاوازی هەیە لەگەڵ فایند مای نرخی ٢٩ دۆلار دەبێت، هەروەها ئەپڵ کاردی دروست کرد، ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە هاوسەرگیریان کردووە بە هاوبەشی بەکاری بهێنن.
یەکێکیتر لە بەرهەمەکانی دروست کردنی تەلەفزیۆنە بە تەکنیکی نوێ، بە 4Kکار دەکات هەروەها باشترین تایبەتمەندی نیشاندانی ڕەنگی هەیە بە A12، هەروەها جەخت لە جیاوازی و گرنگی تەلەفزیۆنەکە دەکەنەوە بە بەراورد بە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانیتر.
کۆمپانیاکە کۆمپیوتەری ئای ماکی نوێ دروست دەکات، لەگەڵ دەرچەی M1، بە درێژی ١١.٤ ملیمەتر، نمایشی شاشەکەی بە 4.5Kدەبێت بە پێوانەی ٢٤ ئینج بە سیستمی MacOSکامێرایەکی سێڵفی هەیە بە دیقەی ١٠٨٠ پێکسڵ بۆ بەستنی پەیوەندیەکی باش و بینین، ٦ بیستۆکی هەیە بۆ چاککردنی دەنگ.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا، کۆمپیوتەرەکە بە ٧ ڕەنگ بەردەست دەبێت، ئەوانیش بریتین لە سور، شین، مۆر، پرتەقاڵی، سەوز، زیوی، زەرد، وتیشی کە لە ١٧٠ وڵات لەم مانگەدا بەردەست دەبێت.