تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن50 ئاڵترا

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی زێت تی ئی ئەکسۆن50 ئاڵترا دەخاتەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن50 ئاڵترا کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+64+64+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 44 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 مێگاپێکسڵە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا