تابێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تابە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی تاب ئەکتیڤ فۆڕ پڕۆ فایف جی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانەوە.

سامسۆنگ گالاکسی تاب ئەکتیڤ فۆڕ پڕۆ کێشەکەی 507 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەرئەمۆلیدە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی2560/1600 پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن778 جی فایف جی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی سێ جۆرە چوار، شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی چوار جۆرە 64، 128، 256 یان 512 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+6) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، خێرایی پاترییەکەی 8000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا