هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی هۆنۆر پلەی6 تی پڕۆ بەتایبەتەمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە بەهێزترین مۆبایلەکانی فایف جی لە بازاڕی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا.

مۆبایلی هۆنۆر پلەی6 تی پڕۆ دووریەکەی(163.4/74.7/7.5) ملیمە، کێشەکەی 175 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2388/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 391 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 200 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا