شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی 10 ئەی بەتایبەتمەندی نوێ بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەکات.

مۆبایلی شیاومی 10ئەی دووریەکەی(164.9/77/9.0) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.53 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 380 مۆمە، چارەسەرکەری هێلیۆ جی25ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(2+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 32، 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە، خێرای پاتریەکەی 5100 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕە جیهانیەکاندا لەنێوان 150 بۆ 180 دۆلاردا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا