گۆگڵ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گۆگڵ مۆبایلی نوێی پێکسل فایف ئەی فایف جی بە تایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی پێکسڵ فایف ئەی فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.34 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن765 جی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(16+12+8) مێگاپیکسڵ هەیە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4680 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە لە ڕۆژی 26ی مانگی ئابدا بەنرخی 449 دەلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا