شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنیکی تایبەتمەندی دەربارەی مۆبایلی شیاومی ئێم ئای سی سی 11 نوێ دەخاتەڕوو، یەکێک دەبێت لە باشترین ئامێرەکانی ساڵ کە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی فایف جی دەکات.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی(164/74.8/7.9) ملیمە، کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.39 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 403 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن775 و چارەسەرکەری ئەدرینۆ616ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+29+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا