سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی لەخێزانی گالاکسی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستبکات کە توانای ڤیدیۆکردنی بەدیقەی بەرز هەیە.

گالاکسی ئەی74 پڕۆ شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.9 ئینج و دیقەی1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+32+12+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 64 مێگاپێکسڵە.

ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، خێرای پاترییەکەی 5300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا