پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی ئامێرە زیرەکەکان یەکێک لەوانەش مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس12 پڕۆیە.
مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس12 پڕۆ کێشەکەی 171 گرامە، ئەستوریەکەی 7.4 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2376 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 مێگاپێکسڵە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید11کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، شین و زەرد بەردەست دەبێت.