کێشەیەکی ئایفۆن بەکارهێنەران نیگەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی ئایفۆن کاتێک نامەیان پێدەگات مۆبایلەکانیان هیچ نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە پشان نادات، ئەمەش گلەیی بەکارهێنەرانی لێکەوتووەتەوە.

لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی زە ڤێرج رایگەیاند، هۆکاری کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس ١٤، وتیشی: پێناچێت ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس ١٤،٣ بتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.

هاوکات، بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئایفۆن نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئەو کێشەیەوە دەربڕی بەتایبەت کە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ چارەسەری تەواوەتی بۆ ئەو کێشەیە نەدۆزیوەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەم کێشەیە بووەتەهۆی ئەوەی هاوسەرەکان و هاوڕێکان ئاگاداری ئەو نامانە نەبن کە پێیان دەگات و ئەمەش شەرمەزاریان دەکات.

مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، ماڵپەڕی ماک رومەرز لەبارەی ئەم کێشەیەوە ناڕەزایەتی زۆری بەدەست گەیشت بەتایبەت لە بەرهەمە نوێکانی ئەپڵ وەک، ئایفۆن ١٢، ئایفۆن ١٢ی پرۆماکس، ئایفۆن ١٢ی مینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا