تایبەتەمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆ وای20 تی دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای20 تی کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 720/1600 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن662ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(13+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەرەنگەکانی شین و ڕەش و نرخی 205 دۆلار بەردەست دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک