پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەرەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندی مۆبایلی نوێی ڕیەڵ می دەخەنەڕوو.
مۆبایلی ڕیەڵ می ناین پڕۆ پێکهاتەکەی لە کانزا و شوشە دروستکراوە بەرگەری ڕوشان و بەرکەوتنەکان دەگرێت، کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز.
مۆبایلەکە توانای ڤیدیۆکردنی بە پێشکەوتوترین شێوە هەیە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(16+2) مێگاپێکسڵ هەیە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەیشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، چاوەروان دەکرێت ڕیەڵ می نموونەیەکی ئاسای لەم مۆبایلەش دروست بکات کە قەبارەی شاشەکەی 6.43 ئینجە و دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 64 مێگاپێکسڵە.