بەشێک لەخاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دژی بێبەڵێنی مەسرور بارزانی گرد بوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر دژی بێبەڵێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان دەکەن.

لەوبارەیەوە بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “وا ساڵێک بەسەر هاتنی مەسرور بارزانی بۆ هەشتی حەسارۆک تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ بەڵێنێک لەو بەڵێنانەی داویەتی جێبەجێ نەکراوە”.

دەشڵێن، “ئێمە 19 ساڵە چاوەڕێی ئەو زەویانەین و وا ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر هاتنی سەرۆکی حکومەت، تەنانەت داوای ڕێپێدانێک دەکەین بۆمان ناکەن”.

باس لەوەش دەکەن، “پەیوەندی بە هەر بەرپرسێکی ئیداری دەکەین ناوێرێت باسی ئەم بابەتەمان لەگەڵ بکات”.

ڕۆژی 12ی ئایاری 2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی بە خاوەن زەوییەکان دا، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن تا ئێستا هیچ کام لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا