توركیا ڕه‌تیكرده‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ ئێس-400 هه‌سه‌ده‌ی كردبێته‌ مه‌رج

ئەم بابەتە 204 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕه‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مریكا له‌كورد، ده‌ستبه‌رداری سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 بێت.

ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “توركیا له‌باره‌ی ئێس-400 و ده‌ستبه‌رداربوون له‌و سیستمه‌ هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی دانووستانه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت”.

كاڵن ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداروونی ئه‌مریكا له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئێس-400 بێت.

ساڵی 2019 توركیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی به‌ده‌ست گه‌یشت، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئه‌مریكا ئه‌نقه‌ره‌ی له‌ به‌رنامه‌ی فرۆشتنی ئێف 35 دوورخسته‌وه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک