یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، دەڵێت، كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، كەشێكی ئەرێنی بۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی رەخساندووە بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی هەڵبژاردن.

هاوار محەممەد وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند بۆ ئەم مەبەستە لە چەند رۆژی ئایندەدا هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە و قسە لەسەر دوایین خاڵەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان دەكەن.

رۆژی دووشەممە 8_5_2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كرد و بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم كرا و هەردوولا كۆك بوون لە سەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری نێوان گشت كوتلە وزارییەكانی ناو كابینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا