پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مەراسیمێكدا، بەردی بناغەی باڵەخانەی تاقیگەكانی لە كۆلێژی تەكنەلۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دانا.
ئەم پرۆژەیە بە بڕی (947) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی زانكۆ لەماوەی (360) ڕۆژ جێبەجێ دەكرێت، كەپێكدێت لە باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی، بەشێوەیەك (21) تاقیگەی زانستی (39) ژوری كارگێڕی و هۆڵی خوێندن، لەگەڵ هۆلێكی گەورەی سمینار لەخۆدەگرێت.
لەو مەراسیمەدا كە رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 30_5_2023 بەڕێوەچوو، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵی خۆی بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە پیشاندا و وتی: خۆشحاڵین ئەمڕۆ بەرهەمی سیاسەتی خۆبەڕێوەبردنی دارایی وەزارەتەكەمان دەبینین.
ڕونیشیكردەوە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبنین هەوڵ و بەرهەمی مامۆستایان و بەشەكان و خودی سەرۆكی زانكۆیە، چونكە ئەو داهاتەی كە هەمانە خراوەتە خزمەتی پەرەپێدانی تواناكان و پەرەپێدانی ژێرخانی تاقیگەكان و هۆڵەكان و ژینگەی خوێندن، مایەی شانازییە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا لەناو ئاڵنگاری و قەیرانی دارایی كە ڕوبەڕوی زانكۆكانمان بوبوەوە توانیمان بەسەركەوتویی پرۆسەی خوێندن بەئەنجام بگەیەنین.