“توركیا چه‌كداری توندڕه‌وی ئۆزبه‌كی و چیچانی ده‌نێرێته‌ هه‌رێمی كوردستان”

پۆڵه‌تیك پرێس:
میدیای نزیك له‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئاشكرایده‌كات، توركیا به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌یه‌ له‌ سوریاوه‌ بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

ئاژانسی “هاوار نیوز” ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ بابه‌تێكی له‌باره‌ی پلانێكی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، توركیا ده‌یه‌وێت چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌ و حزبی ئیسلامی توركمانی كه‌ له‌چه‌ندین شه‌ڕی وه‌ك ئیدلب، جه‌رابلوس رۆژئاوای كوردستان به‌شدارییان كردووه‌، ئه‌مجاره‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداریپێبكات.

له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ هاوار نیوز ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، هه‌فتانین، كه‌ركوك، جه‌له‌ولا، شه‌نگال و دیاله‌ دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ن توركیا ده‌یه‌وێت داگیریان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی هه‌یه‌ حه‌شدی توركمانی له‌و ناوچانه‌ دروستبكات.

حزبی ئیسلامی توركمانی له‌ چه‌كداره‌كانی ئۆگور، چیچانی، ئۆزبه‌ك و تاجیكی پێكهاتووه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ئاسیای ناوه‌نده‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ شه‌ڕكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا.

دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ قوڵایی 8 بۆ 14 كیلۆمه‌تر و جێگیركردنی چه‌كداره‌ توندڕه‌واكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌و ناوچانه‌، دیارترین پلانی توركیایه‌ وه‌ك هاوار نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا