هۆشداریی لەهەرەسهێنانی دۆخی ئەمنی شەنگال دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق داوای یارمەتی بەپەلە دەکات بۆ چوار هەزار ئێزدی لە قەزای شەنگال لەدوای دەستپێکردنی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای عێراق.

ڤیان دەخیل ڕایگەیاند، “پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بووەتەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی ئێزدی قەزاکە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و بەتەمەن هەیە و بەناچاری ڕووەو پارێزگای دهۆک ئاوارە بوون”.

وتیشی، “ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە هەڵهاتوون و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین لەڕێی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە هەستێت بە ئەرکی خۆی و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم تەواوی هاوکارییەکان بۆ ئەو ئاوارانە دابین بکات”.

ڤیان دەخیل هۆشداریشی دا لەبارەی هەرەسهێنانی نوێی ئەمنی و ئاوارە بوونی شەنگالییەکان بەرەو هەرێم و وتیشی، “پێویستە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان خۆیان بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادە بکەن گەر بەزووترین کات ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال نەچنە دەرەوە”.

ڕۆژی سێشەممە عەبدولئەمیر شمری، جێگری سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لەوەکردەوە، “هێزە چەکدارەکانی عێراق دەسەڵاتی خۆیان بەسەر قەزای شەنگالدا گرتووە کە لە ئێستادا سەربە پارێزگای نەینەوایە لە باکوری عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا