هێزەكانی دژەتیرۆر چەندین مۆڵگەی داعشیان تەقاندەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵكردنی حەشارگەكانی داعش لە گوندی تاوێركەوەی سنوری قەزای خوماتوو ئەنجامداو چەندین مۆڵگەی داعشیان تەقاندەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەكانی دژەتیرۆر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25ی تەموز، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ كێوماڵكردنی حەشارگەكانی تیرۆرستانی داعش لە گوندی تاوێركەوەی سنوری قەزای خوماتوو لە ناوچەكانی دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان نێوان (هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ئەپراسیۆنەدا چەندین مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش تەقێندرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا