پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمەڵەی فەلەكناسی جددە بڵاویكردەوە، سبەی یەكشەممە ئاسمانی مەككەی پیرۆز بە دیاردەیەكی فەلەكی تێدەپەڕێت، كە بریتییە لە ستوونبوونی خۆر بەسەر كەعبەی پیرۆزەوە، بەم هۆیەوە سێبەری كەعبە و هەموو ئەو شتانەی لەوێن ون دەبن.
كۆمەڵەی فەلەكناسی جددە بڵاویكردەوە، دیاردە فەلەكییەكە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 12:18 خولەك لەگەڵ بانگی نیوەڕۆ روودەدات، كە یەكەمجارە لەوەتەی 2023ەوە ئەم دیاردەیە رووبدات.
روونیشیكردەوە، ستوونبوونی خۆر لەگەڵ كەعبەی پیرۆز بە گۆشەی 90 پلە دەبێت، دەبێتە هۆی ونبوونی سێبەری كەعبەی پیرۆز و هەموو ئەو شتانەی لەوێن، كە رێژەی سێبەر لە مەككەی پیرۆز سفر دەبێت.
هێمای بەوەشكرد، بەهۆی گرنگی هەڵكەوتەی كەعبەی پیرۆز، ساڵانە دووجار ئەم دیاردەیە لە مەككەی پیرۆز لەمانگی ئایاردا روودەدات.